چوونی بۆ ریاڵ مەدرید.. بەربەستێكی گەورە لەبەردەن هازارد هەیە

وەرزش

17/07/2018‌ 221 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە بەربەرستێكی گەورە لەبەردەم ئیدن هازاردی بەلجیكی‌و یاریزانی چیڵسی هەیە، ئەوەش بۆ چوونی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆی كەتەلۆنی بڵاویكردەوە، كە یانەی چیڵسی ئامادە نییە، دەستبەرداری هازارد بێت بۆ ریاڵ مەدرید.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە بەهای شكاندنی گرێبەستەكەی هازاردی 27 ساڵ لەگەلچ یانەی چیڵسی 225 ملیۆن یۆرۆیە بۆ ریاڵ مەدریدیش ئەوە قورسە بەو نرخە ئەو یاریزانە بكرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت لەم هاوینە ئەو یاریزانە بەلجیكییە بكرێت، بۆ ئەوەی بیكاتە شوێنگرەوەی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی، كە لەیانە مەدریدییەكەوە رووی لەیانەی یۆڤانتۆس كرد.

هـ ـ ح