شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی بوه‌ته یه‌كێك له‌كاندیده به‌هێزه‌كان، بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كانی ئه‌رژه‌نتین، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته گواردیۆلایان وه‌ك كاندیدێكی به‌هێز ده‌ستنیشانكردووه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌رژه‌نتین بگرێته ده‌ست.
به‌هۆی خراپی ئاستی ئه‌رژه‌نتین له‌مۆندیالی 2018ی ڕوسیا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌و وڵاته خۆرخێ سامپاولی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه‌ی له‌ئه‌ركه‌كه‌ی دورخستنه‌وه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رژه‌نتین به‌نیازه موچه‌ی ساڵانه‌ی 12 ملیۆن دۆلار بداته گواردیۆلا، له‌پێناو وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئه‌رژه‌نتین.
ڕ . ج