شارپرێس:
جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی داوای له‌ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی كرد، كه هاوڕێییه‌كی دێرینی بۆ یانه‌كه بگوازنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی لیكیب، بوفۆنی گۆڵپارێزی پاریس سانجێرمان داوای له‌یانه‌كه‌ی كردووه، كه جیالۆكا سبێنلی ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێز بۆ یانه‌كه بگوازنه‌وه.
جیالۆكا سبێنلی ڕاهێنه‌ری گۆڵپارێز یه‌كێكه له‌هاوڕێ دێرینه‌كانی بوفۆن، پێشتر له‌یانه‌كانی جه‌نه‌وا‌و چێڵسی له‌و ئه‌ركه‌یدا كاریكردووه.
له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردووش‌دا جیالۆكا سبێنلی ته‌مه‌ن 51 ساڵ له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا بیندراوه، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه بۆ واژۆكردنی گێرێبه‌سته‌كه‌ی سه‌ردانی ئه‌و شاره‌ی كردبێت.
ڕ . ج