شارپرێس:
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، چونی ڕۆناڵدۆ بۆ یۆڤانتۆس واده‌كات هانده‌ران زیاتر خولی ئیتاڵی ببینن.
جۆزێ مۆرینیۆی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد له‌باره‌ی چونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس ڕایگه‌یاند، بابه‌ته‌كه سێ لایه‌نه‌یه، خه‌ڵكی ته‌ماشای خولی ئیتاڵی ده‌كه‌ن له‌پێناو ڕۆناڵدۆ، ته‌ماشای خولی ئینگلیزیش ده‌كه‌ن له‌پێناو یاریزانانی باش، هه‌روه‌ها بۆ خولی ئیسپانیش له‌به‌ر میسی ته‌ماشا ده‌كه‌ن.
بۆچونی ڕاهێنه‌ری مانچسته‌ر یونایتد وایه كه "خولی ئینگلیزی بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانانی باش، له‌پێش سه‌رجه‌م خوله‌كانی دیكه‌وه‌یه".
مۆرینیۆ هیواشی خواست له‌چامپیۆنزلیگی داهاتوو بگه‌ڕێته‌وه ئیتاڵیا بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئینته‌رمیلان یاخود یۆڤانتۆس.
ڕ . ج