شارپرێس:
جگه لهدوو دامهزرێنهری دیاری بزوتنهوهی گۆڕان، 25 بەرپرس و هەڵسوڕاو و ئەندامی ژوورەكانی ئهو بزوتنهوهیه تووڕەن، بەڵام دەستیان لە كارەكانیان كێشاوەتەوە، نەك لە بزووتنەوەی گۆڕان.
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان لەبارەی تووڕەبوونی قادر حاجی عهلی، عوسمان حاجی مهحمود دوان لهدامهزرێنهرانو سهركرده دیارهكانی بزوتنهوهی گۆڕان به ڕووداوی ڕاگهیاندووه، "ئەوان تەنیا كێشەیان ئەوەیە، نابێ داهات و موڵكی بزووتنەوەی گۆڕان بەناوی كوڕەكانی كاك نەوشیروان بكرێت و دەبێ بگەڕێتەوە بۆ بزووتنەوەكە، بەڵام كوڕانی كاك نەوشیروان پێیانوایە ئەوە موڵك و داهاتی خۆیانە و لە دڵسۆزیی خۆیان بۆ بزووتنەوەكە، دەزگا و دامەزراوەكانی بزووتنەوەی گۆڕانی پێ بەڕێوەدەبەن و خەرجییەكانیان دابین دەكەن".
بهوتهی ئهو ئهندامهی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان كه ڕووداو ناوهكهی ئاشكرانهكردووه، "ئێستا هەوڵەكان بێسوود بوون بۆ گەڕانەوەی ئەو بەرپرسانە بۆ سەر كارەكانیان، ئەوان مەرجی ئەوەیان هەیە كە دەبێت پارە و موڵكەكانی گۆڕان بەناوی گۆڕانەوە بكرێ، هیچ بڕە پارەیەكیش لەلایەن هیچ بەرپرسێكی بزووتنەوەكەوە لە یەكێتی وەرنەگیرێ".
جەبار جەلال، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان رەتیدەكاتەوە كێشە نێوخۆییەكانیان ئەوەندە گەورە بن كە چارەسەركردنیان ئەستەم بێت "ئەو پێنج خاڵەی بڕیاریان لەبارەوە دراوە، جەوهەری كێشەكانن و دەبێ چارەسەر بكرێن، هەوڵی باش و نیەتی باشیش هەن بۆ چارەسەر". ئەو بەرپرسەی بزووتنەوەكە دڵنیایە لەوەی سەركردە زویربووەكان هەروا بە دڵڕەنجاوی نامێننەوە "كاك عومەری سەید عەلی لەگەڵیان دانیشتووە و جارێكی دیكەش دادەنیشێتەوە و گفتوگۆ لەگەڵیان بەردەوام دەبێ".
لهلایهكی دیكهوه شێركۆ حەمەئەمین پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان لهپهرلهمانی كوردستان ڕایگهیاند، "ئەو برادەرانەی كە زیز بوون هەموو كەس شاهیدە چەند پاك و گرنگن بۆ گۆڕان، بۆیە دەبێت گوێ لە داواكاری و سەرنجەكانیان بگیرێت".
ڕ . ج