شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، له‌پاش كشانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌رێككه‌وتنامه‌ی ئه‌تۆمی، ئێران ده‌ستی به‌ئاژاوه‌گێڕی كردووه.
دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس نیوز-ی ئه‌مریكی ڕایگه‌یاند، له‌وكاته‌ی ئه‌مریكا له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كشاوه‌ته‌وه، ئه‌و وڵاته ده‌ستی به‌كاری ئاژاوه‌گێڕیی كردووه.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا باسی له‌وه‌شكرد، ئێستا له‌زۆرێك له‌شاره‌كانی ئێران خۆپیشاندان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هاوكات ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسانیش به‌رزده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا دۆناڵد تره‌مپ پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ خۆپیشانده‌رانی ئێران ڕاگه‌یاند.
پێشتریش مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا پاڵپشتی ئێرانییه‌كان ده‌كات له‌خۆپیشاندانیان دژ به‌حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان.
گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا‌و ئێران گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی توندتری به‌راورد به‌رابردوو، ئه‌مریكا ڕۆژانه سه‌رقاڵی ئه‌وه‌یه وڵاتانی هاوپه‌یمانی خۆی ناچار بكات، به‌شداربن له‌بڕیاره نوێیه‌كانی سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر تاران‌دا.
ڕ . ج