شارپرێس:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق له‌كۆبوونه‌وه‌دایه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ستی به‌كۆبوونه‌وه كرد، كه ئامانج له‌و كۆبونه‌وه‌یه گفتوگۆكردنه له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی نێوان مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی و ناردنی شاندی یه‌كێتی‌و پارتی بۆ به‌غدا.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی پرسی هه‌ڵبژاردنی 30ی ئه‌یلولی په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێده‌كرێت.
سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌یه‌وێت میكانیزمی گفتوگۆكردن له‌باره‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ئاماده‌بكات، بۆئه‌وه‌ی پێكه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی له‌به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر لایه‌نه عێراقییه‌كان گفتوگۆی له‌سه‌ر بكه‌ن.
ڕ . ج