ساری پلانی خۆی له‌یانه‌ی چێڵسی ئاشكراكرد

وەرزش

17/07/2018‌ 122 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی پلانی خۆی بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌خولی ئینگلیزی ئاشكراكرد، باسی له‌وه‌كرد كه‌ پێویسته‌ یاریزانێك یان دوان بۆ یانه‌كه‌ بگوازنه‌وه‌.

ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی ڕایگه‌یاند، چێڵسی یانه‌یه‌كی به‌هێزه‌، به‌ڵام كێشه‌كه‌ له‌وه‌دایه‌ ئه‌و یانه‌ی ڕووبه‌ڕوی پێنج یانه‌ی به‌هێزی دیكه‌ی خولی ئینگلیزی ده‌بێته‌وه‌.

به‌بڕوای ماوریسیۆ ساری، به‌گواستنه‌وه‌ی یاریزانێك یاخود دوو یاریزان، یانه‌ی چێڵسی هێزی خۆی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

وه‌رزی ڕابردوو یانه‌ی چێڵسی خراپترین وه‌رزی خۆی پێشكه‌شكرد، چونكه‌ نه‌ توانی ئه‌نجامێكی باش له‌خولی پریمه‌رلیگ به‌ده‌ستبهێنێت، نه‌ له‌خولی چامپیۆنزلیگ، هه‌روه‌ها نه‌شیتوانی بۆ وه‌رزی داهاتووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا سه‌ركه‌وێت.

ڕ . ج