شارپرێس:
یولیان لوبێتچی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، "نا‌توانیت ڕیاڵ مه‌دریدت خۆش نه‌وێت، من عاشقی هه‌موو شتێكی ڕیاڵ مه‌دریدم".
یولیان لوبێتچی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ڕیاڵ مه‌درید بۆ سه‌رجه‌م نازناوه‌كانی وه‌رزی داهاتوو ده‌جه‌نگێت، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی نازناوه‌كان.
به‌گوێره‌ی وته‌ی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید، "ڕۆژی 15ی مانگی داهاتوو جه‌نگی یه‌كه‌م نازناو كه به‌ده‌ستهێنانی جامی سوپه‌ری ئه‌وروپایه، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئه‌نجامده‌ده‌ین".
یولیان لوبێتچی باسی له‌وه‌شكرد، "نا‌توانیت ڕیاڵ مه‌دریدت خۆش نه‌وێت، من عاشقی هه‌موو شتێكی ڕیاڵ مه‌دریدم".
ڕ . ج