شارپرێس:
توێژه‌ره‌وانی زانكۆی شاهانه‌ی به‌ریتانیا ئاشكرایانكرد، خواردنی توو مرۆڤ به‌دورده‌خاته‌وه له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ.
توێژه‌ره‌وانی زانكۆی شاهانه له‌له‌نده‌ن توێژینه‌وه‌یه‌كیان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك زانای ئه‌ڵمانیا‌و ئیسپانیا له‌سه‌ر توو ئه‌نجامداوه، كه تیایدا ده‌ركه‌وتووه به‌های خۆراكیی توو واده‌كات مرۆڤ له‌نه‌خۆشییه‌كانی دڵ به‌دوربێت.
هه‌ر له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه، خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی توو له‌هاویندا جگه له‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، هاوكات سوڕی خوێن چالاكده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی له‌پاش خواردنی توو له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه ده‌ركه‌وتووه، كه به‌شدارییان له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كردووه.
سه‌باره‌ت به‌جۆری توو، زاناكانی به‌شدار له‌توێژینه‌وه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه تووی سور سوده‌كانی زیاتره.
ڕ . ج