"هاوڵاتیانی گونده‌كان ماڵوحاڵیان جێهێشت".. ئێران ده‌ستی به‌تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سیده‌كان كرد

کوردستان

17/07/2018‌ 542 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ده‌ستیان به‌تۆپبارانكردنی گوندەکانی سنووری شارۆچکەی سیدەکان له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ تۆپخانه‌كانی ئێران ده‌ستیان به‌تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سیدەکان و حاجی ئۆمەران كرد.

به‌هۆی بۆردوومانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی سوپای ئێران بۆسه‌ر ئه‌و گوندانه‌ی سیده‌كان، ئاگرێكی زۆر له‌ناوچه‌كه‌ كه‌وتوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا زیانه‌ گیانییه‌كانی ئه‌و تۆپبارانكردنه‌ نه‌زاندراوه‌.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ دانیشتوانی گونده‌كانی سنوری سیده‌كان‌و حاجی ئۆمه‌ران، ماڵ‌و حاڵی خۆیان له‌ترسی تۆپبارانه‌كه‌ جێهێشتووه‌.

ڕ . ج