فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ناوی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌توركیا زیندانی كراون

کوردستان

17/07/2018‌ 626 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان لیستی ناوی ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی هه‌رێمی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ئێستا له‌توركیا زیندانن‌و وابڕیاره‌ به‌مزووان ئازادبكرێن.

به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان، "55 هاوڵاتی هه‌رێم لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون، فیدراسیۆنی پەنابەران بە هاوکاریی دەزگای کۆچ و کۆچبەرانی تورکیا و باڵیۆزخانەی عیراق، کاروباری یاسایی بۆ تەواو کردوون و لە داهاتوویەکی نزیکدا ڕەوانەی عیراق دەکرێنەوە".


فیدراسیۆنی پەنابەران ده‌شڵێت:"بەشێک لەم پەنابەرانە چەند مانگێکە لە گرتووخانەکانی تورکیادا زیندانی کراون، ڕوبەڕووی بارێکی ناهەموار بوونەتەوە و لە بارودۆخێکی خراپدا بوون، ئێستاش فیدراسیۆنی پەنابەران مامەڵەی یاسایی بۆ تەواو کردوون و دەگەڕێنرێنەوە خاکی وڵات".

لیستی ناوی په‌نابه‌ره‌كان:

 

ڕ. ج