شارپرێس:
پێچه‌وانی دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور كه بوه جێگه‌ی دڵخۆشیی، دیداری ئه‌مجاره‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕووسیا زنجیره‌یه‌ك ڕه‌خنه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ڕۆژنامه‌ی گاردیان-ی به‌ریتانی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی دۆناڵد تره‌مپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا‌و ڤلادیمێر پۆتن-ی سه‌رۆكی ڕووسیا له‌شاری هێلیسنكی بڵاوكرده‌وه، كه له‌ڕاپۆرته‌كه‌دا سایمۆن تیسدال شیكه‌ره‌وه‌ی ناسراو قسه‌یكردووه‌و ده‌ڵێت:"ڕۆژئاوا مافی خۆیه‌تی دوای دیداره‌كه‌ی ترمپ‌و پۆتن قه‌له‌ق بێت، چونكه له‌گه‌شتیی ئه‌مجاره‌ی تره‌مپ بۆ ئه‌مریكا سوكایه‌تی به‌هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی خۆیكرد به‌تایبه‌ت به‌ریتانیا".
سایمۆن تیسدال ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)ی له‌دوا كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ناتۆ كردووه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی گاردیان، پاش دیداری لوتكه‌ی تره‌مپ‌و پۆتن، كاره‌ساتی گه‌وره به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ڕێوه‌یه، كه ئێران پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت، له‌وڕوه‌شه‌وه سایمۆن تیسدال وته‌یه‌كی جۆن بۆڵتۆن-ی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكای به‌نمونه هێناوه‌ته‌و كه ڕایگه‌یاندبوو، "ئێران میحوه‌رێكی شه‌ڕه".
سۆزان ڕایس كه له‌ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا پۆستی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی باراك ئۆبامای سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و وڵاته‌ی هه‌بوو، له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی دوێنێی تره‌مپ‌و پۆتن ڕایگه‌یاند، "ئاماده‌نه‌بوونی به‌رپرسانی ئه‌مریكا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ‌و پۆتن كاره‌ساته، هه‌روه‌ها تره‌مپ ئاماده‌یی نیشانداوه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ دان به‌بوونی ڕوسیا له‌دورگه‌ی قرم بنێت، له‌به‌رامبه‌ردا ڕووسیا كاربكات بۆ ناچاركردنی ئێران تا له‌سوریا بكشێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌لوبنانیش ڕۆڵی ئێران كه‌مبێته‌وه".
سۆزان ڕایس بۆچوونی وایه، "هه‌رجۆره ڕێككه‌وتنێكی تره‌مپ‌و پۆتن ده‌بێته مایه‌ی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ده‌سه‌ڵات، به‌وه‌ش نفوزی ڕووسیا له‌ناوچه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه".
ڕ . ج