بەهۆی سوتانی بارهەڵگرێکەوە شۆفێریک گیانی لەدەستدا

کوردستان

17/07/2018‌ 547 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تانكەرێكی بارهەڵگر سوتا و  شۆفێرەكەشی گیانلەدەستدا.


كاتژمێر 5 ی بەرەبەیانی ئەمرۆ سێ‌ شەممە لەسەر رێگەی هەولێر – كۆیە تانكەرێك كە نەوتی رەشی پێ بوە وەگەڕا و لەئەنجامدا ئاگرێكی گەورەی لێکەوتەوە بووە هۆی سوتانی تانكەر ‌و شۆفێرەكەی.


بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای هەولێری ڕایگەیاندوە "تەرمی شۆفێرەكە بەتەواوی سوتاوە و بەهۆی رێژەی سوتاویەكەیەوە تەرمی شۆفێری تانكەرەكە‌و تابلۆی تانكەرەكە نە ناسراونەتەوە.


هـ ـ ر