شارپرێس:
پۆلیسی
سلێمانى ئامارى ١٠ ڕۆژى ڕابردوى بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرکەوت
ئەحمەد بەرێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى ڕایگەیاند
"لەماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردودا زیاتر لە ٣١٩ پسوڵەى ئاگادارکردنەوەى دادگاکانیان
جێبەجێکردوە و توانیویانە ١١٢ ئۆتۆمبێلی جام ڕەش سزا بدەن و جامە ڕەشەکانیان
لابردوە".
سەرکەوت ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "لە ماوەى ڕابردودا چەندین
تۆمەتباریان دەستگیرکردوە و هێزەکانیشیان بەردەوام دەبن لە دەستگیرکردنى ئەو
کەسانەى سەرپێچى دەکەن".
بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی پارێزگاى سلێمانى باسی لەوەکرد "هەر لەو
ماوەیەدا ٢٥ تۆمەتباریان بەتۆمەتى دزیکردن دەستگیرکردوە کە ١٣ کەسیان لە باندی
دزیدا بوون و ئافرەتیان لەگەڵدا بوە و بە فێڵ پارەیان لە خەڵکى وەرگرتووە".
هـ ـ ر