کارەبای دهۆک: کارەبا نیشتیمانی بشبێت بە سیمكارت مۆلیدەی ئەهلیش هەر دەمێنێت

کوردستان

17/07/2018‌ 864 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای دهۆك ڕایدەگەێنێت "ماوەی سێ مانگە گرێبەستی بە سیمكارتكردنی كارەبای گشتی ئیمزا كراوە بەڵام 18 مانگ پێویستە بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە بەتەواوەتی".

كەمال محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی كارەبای دهۆك، لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "له‌گه‌ڵ دانانی سیمكارتی كاره‌بای نیشتمانی، موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانیش هه‌ر ده‌مێنن، چونكه‌ هێشتا نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و قۆناغه‌ی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان به‌یه‌كجاری رابگرن".

کەمال ئەحمەد "له‌ئێستادا 10 بۆ 11 سه‌عات كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته‌ سیمكارتی كاره‌با دو هێنده‌ی ئێستا كاره‌بای نیشتمانی زیاد ده‌بێت و هه‌مو سه‌ره‌تای مانگێك پاره‌ له‌ هاوڵاتیان وه‌رده‌گیرێت".

ئەو بەرپرسەی کارەبای دهۆک ئەوەشی وتوە "ئه‌ركی دارایی پرۆژه‌ی سیمكارتكردنی كاره‌بای نیشتمانی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت".

هـ ـ ر