بارزان.. چوار سەربازی تورک لە شەڕی دژی گەریلا کوژران

کوردستان

17/07/2018‌ 467 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەریلاکانی هەپەگە لە ناوچەی بارزانی باشوری کوردستان، لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران.


ئەمڕۆ، سێ‌شەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکای پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند "لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لە باشوری کوردستان لەدژی سوپای تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە".


ناوەندەکەی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید ئاگری و شەهید پیرۆزدا، دوێنێ کاتژمێر ٠٧:٣٠ خولەکی ئێوارە، لە نزیک گردی بەیرەقی دەڤەری بارزانی باشوری کوردستان چالاکییەک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا چوار سەربازی سوپای تورک کوژران".


ناوەندەکەی هەپەگە ئەوەشی وتوە "گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، لە ڕێگای نێوان شارۆچکەکانی کەربۆران و میدیاتی سەر بە مێردین چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا هێڵێکی دابەشکردنی گازی سروشتی تێکشێنرا".
هـ ـ ر