سبەینێ یەکەمین فڕۆکە لە فڕۆکەخانەی کەرکوک دەنیشێتەوە

عیراق

17/07/2018‌ 2419 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت ڕایدەگەێنێت "سبەێنێ فڕۆکەخانەى کەرکوک بە ڕووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە و یەکەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەکەدا دەنیشێتەوە".


ئەمڕۆ سێ‌شەممە ڕاکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە "سبەینێ لە مەراسیمێکدا کە وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق ئامادەی دەبێت فڕۆکەخانەى کەرکوک دەکرێتەوە".

راکان جبوری ئاماەژەی بەوەشداوە "سەرەتا گەشتە هەرێمایەتی و ناوخۆیەکان لە فڕۆکەخانەکەوە دەستپێدەکات و بە شێوەیەک گەشت بۆ وڵاتانى ئێران و تورکیا و لوبنان ئەنجامدەدرێت و دواتریش گەشتە نێودەوڵەتییەکان بۆ سەرجەم وڵاتانى جیهان".

پارێزگاری کەرکوک بە وەکالەت وتووشیەتی  "هەموو ئامادەکارییەکان تەواو بووە هیچ کێشەیەکی کارگێڕی و لۆجستى لەبەردەم کردنەوەیدا نەماوە".
هـ ـ ر