چوار راهێنەر رکابەری لەسەر پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەى ئەرجەنتین دەکەن

وەرزش

17/07/2018‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوە یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین دەستبەرداری سامپاولی راهێنەر بوو ئێستا  دەیەوێت جێگاکەی پڕ بکاتەوە.

یەکێتیی تۆپی پێی ئەرجەنتین ئامادەکاری کردوە بۆ ئەوەی بۆند لەگەڵ یەکێک لە ماتاس ئالمێدا و خۆرخی ئالمیرۆن و ریکاردۆ گاریکا و خۆسێ پیکرمان واژۆ بکات.

رۆژنامەکانی ئەرجەنتین  ڕایانگەیاندوە "پیکرمان بە باشترین و بەهێزترین پاڵێوراو دادەنێن بۆ پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەکەیان" بەڵام تا ئێستا دیار نییە یەکێتی تۆپی پێی ئەرژەنتین چ بڕیارێک دەدات.


هـ ـ ر