شارپرێس:
یانەى
بەرشەلۆنە لە هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی ریزەکانی بەردەوامە و دەیەوێت دوو یاریزانی
نوێ بۆ هێڵی ناوەراست بکرێت.
هەفتەى رابردو دەستەی کارگیری یانەى بەرشەلۆنە گرێبەستی لەگەڵ هەردوو یاریزان
ئارسەر میلۆی یاریزانی هێلی ناوەراست و لینگلیتی بەرگریکار ئیمزاکرد.
لەئێستاشدا هەریەکە لە کانتی و رابیۆ و دی یۆنگ ئەو سێ یاریزانەن کە
ئیدارەى بەرشەلۆنە هەوڵی کڕینیان دەدات.
هـ ـ ر