فڕۆكەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنی ئاسمانییان لە خواكورك و مەتینا ئەنجامدا

کوردستان

17/07/2018‌ 412 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فڕۆكەكانی توركیا ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانییان لە ئاسمانی خواكورك و مەتینا ئەنجامدا، سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا بڵاویكردەوە، پێگەكانی پەكەكە كراونەتە ئامانج.

سەرۆكایەتی ئەركانی سوپای توركیا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنێكی ئاسمانیان بۆ سەر پێگەكانی پەكەكە لە ناوچەكانی خواكورك و مەتینا لە باكووری عێراق ئەنجامداوە.

لەسەرەتای ئەم ساڵەوە بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا و تۆپبخانەكانی ئەو وڵاتە زیاتر بووە، هاوكات لە چەندین ناوچەی هەرێمیش شەهید و برینداری لێكەوتووەتەوە.
ه.م