رۆژئاوای كوردستان ئامادەیی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ دیمەشق رادەگەیەنێت

کوردستان

18/07/2018‌ 579 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
باڵی سیاسی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لەرۆژئاوای كوردستان‌و باكووری سوریا، ئامادەیی دەربڕی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی دیمەشق، ئەوەش بۆ چارەسەری كێشەكان.

ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات لەمیانی بەیاننامەیەك رایگەیاند، ئەوان ئامادەن گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی سوریا بۆ چارەسەری كێشەكان بكەن.

ئەنجوومەنەكە راشیگەیاند، لەخەڵكی ناوچەكە گروپێك دروست دەكەن، بۆ ئەوەی بتوانن لەرێگەی ئەو گروپەوە سەردانی دیمەشق بكەن‌و گفتوگۆی چارەسەری لەگەڵ حكومەتی سوریا بكەن.

چەند ساڵێكە بەهۆی شەڕی ناوخۆیی لەسوریا، كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان دیمەشق‌و دەسەڵاتی رۆژئاوای كوردستان هەیەو كێشەكانیش بەردەوامی هەیە، كە پێشتریش دیمەشق ئامادەیی بۆ گفتوگۆ راگەیاندبوو.

هـ ـ ح