ڤیدیۆ.. فڕۆكەیەكی نەناسراو لەناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان دەكەوێتە خوارەوە

کوردستان

18/07/2018‌ 1355 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاژانسی "سانا"ی سوری هەواڵی كەوتنەخوارەوەی فڕۆكەیەكی لەناوچەیەكی رۆژئاوای كوردستان بڵاوكردەوە، كە فڕۆكەكە نەناسراوە.

بەپێی ئاژانسەكە، فڕۆكەكە لەگوندی مەشوح لەباشووری شارۆچكەی شەدادی  لەپارێزگای حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان كەوتووەتە خوارەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكەو ئەو گرتە ڤیدیۆییەی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، فڕۆكەكە فڕۆكەیەكی سەربازییەو بەهۆی كەوتنەخوارەوەكەی بەتەواوی تێكشكاوە.

ئاژانسەكە گومانی ئەوەی كردووە، كە فڕۆكەكە فڕۆكەی سەر بەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بێت، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەوەی پشتراستنەكردووەتەوە.

هـ ـ ح