نهێنی جوانییەكەی سەرۆكە شۆخەكەی كرواتیا ئاشكرادەكرێت

هەمەڕەنگ

18/07/2018‌ 6461 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆلیندا گیرابار كیتاروفیچی 50 ساڵ، كە ئێستا سەرۆكی كرواتیایە، بەم دوایانە میدیاكانی بەخۆوە سەرقاڵ كردبوو، كە پەیوەندی بەشۆخییەكەوە هەیە.

كۆلیندا گیرابار كیتاروفیچ بەهۆی دەركەوتنە زۆرەكانی لەیارییەكانی مۆندیالی روسیای 2018 لەماوەی مانگی رابردوو میدیاكانی جیهانی بەخۆوە سەرپاڵ كردبوو.

بەپێی سەرچاوەكان، ئەو سەرۆكەی كرواتیا جوانترین سەرۆكی جیهانەو هۆكاری جوانییەكەشی جگە لەشۆخ‌و شەنگی روخساری خۆگونجانییەتی لەو شوێنانەی تێدا دەردەكەوێت.

هەر بەپێی میدیاكان كۆلیندا گیرابار كیتاروفیچ گرنگییەكی زۆر بە لەبەركردنی جلوبەرگ دەدات‌و لەهەڵبژاردنی جلوبەرگەكانیش سەركەوتوو بووە، بەوەی بۆ هەر بۆنەیەك، بەرگێكی گونجاو لەبەردەكات.

میدیاكان باسیان لەوە كردووە، كۆلیندا گیرابار كیتاروفیچ لەیارییەكانی مۆندیال بە بەردەوامی درێسی هەڵبژاردەی كرواتیای لەیاریگاكان لەبەركردووە، كە ئەوە سادەیی‌و شۆخی سەرۆكەكەی زیاتر دەرخستووە.

هەروەها باسیان لەوەش كردووە، لەكاتی بۆنەی فەرمی جلی فەرمی لەبەردەكات‌و لەكاتی بۆنەی هونەری‌و رۆشنبیری جلی پێویست بەو بۆنەو لەكاتی كاركردنیش جلی كاركردن لەبەردەكات.

هـ ـ ح