ریاڵ مەدرید لەكڕینی كۆرتوا سەركەوتوو دەبێت

وەرزش

18/07/2018‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی ریاڵ مەدرید سەركەوتوو بوو لەكڕینی گۆڵپارێزەكەی یانەی چیڵسی ئینگلیزی تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی.

رۆژنامەی مۆندۆ بڵاویكردەوە، یانەی ریاڵ مەدرید، بڕی 35 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆ دەداتە یانەی چیڵسی‌و ئەو گۆڵپارێزە لەم هاوینە دەكڕێت.

كۆرتوا، كە لەیارییەكانی مۆندیالی روسیا ئاستێكی بەرزی پێشكەش كردو بووە باشترین گۆڵپارێزی مۆندیالەكە، یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت بیكاتە گۆڵپارێزی سەرەكی یانەكەی.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە گرێبەستی ئەو گۆڵپارێزە تەواو بووەو تەنیا راگەیاندنی ماوەو یانەی چیڵسیش هەوڵی ئەوە دەدات جێگرەوەیەكی باشی بۆ پەیدا بكات.

هـ ـ ح