بۆگبا دەیەوێت بگەڕێتەوە یۆڤانتۆس

وەرزش

18/07/2018‌ 242 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان باس لەوە دەكەن، كە پۆڵ بۆگبای فەرەنسی‌و یاریزانی یانەی ئێستای مانچستەر یونایتید دەیەوێت بگەڕێتەوە یانەكەی پێشووی، كە یانەی یۆڤانتۆسە.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتالی بڵاویكردەوە، كە بۆگبا لەهەڵسوكەوتەكانی خۆزێ‌ مۆرینیۆی راهێنەری یانەكەی رازی نییە، بۆیە خواستی هەیە لەم هاوینە ریزی یانەكەی جێبهێڵێت.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، خواستی ئەو یاریزانە فەرەنسییە ئەوەیە بگەڕێتەوە خولی ئیتالی‌و لەیانەی یۆڤانتۆس، كە یانەی پێشوویەتی، یاری بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو وەرز پێش ئێستا بۆگبا بەگرێبەستێكی 120 ملیۆن یۆرۆیی لەیانەی یۆڤانتۆسەوە رووی لەیانەی مان یونایتید كرد، كە ئەوكات گرانبەهاترین یاریزانی جیهان بوو.

هـ ـ ح