شارپرێس:
كۆمپانیای فێراری رایگەیاند، ئۆتۆمبیلێكی كارەبایی دروستكردووە، كە خێراترینە لەسەر ئاستی جیهان.
ئۆتۆمبیلەكەی كۆمپانیای فێراری ناوی "Pininfarina" یە، كە ئۆتۆمبیلەكە وەرزشییەو خاوەنی دیزاینێكی نایابە.
ئۆتۆمبیلەكە بزێنەرێكی كارەبایی هەیە، كە توانای خێراییەكەی لە 0 بۆ 100 كیلۆمەتر لەماوەی دوو چركە دەبێتو خێراییەكەشی دەگاتە 402 كیلۆمەتر لەسەعاتێكدا.
باتری بزوێنەرە كارەباییەكەی ئۆتۆمبیلەكە بەشێوەیەكی خێرا شەحن دەكرێتەوە، بەشێوەیەك تەنیا بەماوەی 15 دەقیقە فوڵ دەبێتو ئەو شەحنەش بەشی 500 كیلۆمەتر رۆشتن دەكات.
هـ ـ ح