راپۆرتێكی ئەمریكی باس لەگەڕانەوەی خێرای داعش بۆ ناوچەكانی عێراق دەكات

عیراق

18/07/2018‌ 344 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی ناوەڕۆكی راپۆرتێكی وڵاتەكەی ئاشكراكردووە، كە باس لەگەڕانەوەی خێرای داعش بۆ ناوچەكانی عێراق دەكات.

بەپێی راپۆرتەكە، دوای ئەوەی لەسەرەتا ئەمساڵ، حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەركەوتنی تەواوەتی بەسەر داعش راگەیاندووە، بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو چەكدارانی داعش گەڕاونەتەوە بۆ چەندین ناوچەی ئەو وڵاتە.

هەر بەپێی راپۆرتەكە، گەڕانەوەی داعش بۆ ناوچەكانی پارێزگاكانی دیالەو كەركوك‌و سەڵاحەدین لەباكووری عێراق بووەو رۆژ بەرۆژیش لەو ناوچانە دەسەڵاتیان زیاتر دەبێت.

راپۆرتەكە جەختیكردووەتەوە، كە ئەو دەنگۆیانەی باس لەلاوازی داعش لەناوچەكانی عێراق دەكەن، دوورن لەراستییەوە داعش لەو ناوچانەی بۆی گەڕاونەتەوە، خاوەنی هێزێكی زۆرن.

هـ ـ ح