شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، بڕیاریانداوه به‌كشانه‌وه‌ی ده‌رمانی هه‌شت كۆمپانیا، له‌ده‌رمانخانه‌و بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه د. ڕێكه‌وت حه‌مه‌ڕه‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "بڕیارماندا به‌كشانه‌وه‌ی هه‌شت جۆر ده‌رمان له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم، هاوكات کوالیتی کۆنتڕۆڵی دەرمان له‌هه‌رێم لیستێکی ئامادەکردووە بۆ کشانەوەی ئەو دەرمانانە".
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم دڵنیاییدا له‌وه‌ی، هیچ كه‌سێك به‌هۆی ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێم دورده‌خرێنه‌وه توشی نه‌خۆشیی نه‌بوون.
د. ڕێكه‌وت داوای له‌و هاوڵاتیانه‌ش كرد كه به‌كارهێنه‌ری ئه‌و ده‌رمانه قه‌ده‌غه‌كراوانه‌ن، سه‌ردانی پزیشكه تایبه‌تمه‌نده‌كانیان بكه‌ن، بۆ گۆڕینی جۆری ده‌رمانه‌كانیان.
په‌یوه‌ست به‌پرسی هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و له‌پزیشكانه‌ی ده‌رمانی ساخته‌یان ئاشكراكردووه وه‌زیری ته‌ندروستی ڕایگه‌یاند، ئه‌وان به‌هه‌موو توانایانه‌وه پاڵپشتی پزیشكه‌كان ده‌كه‌ن.
ڕ . ج