شارپرێس:
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی له‌وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی ئانه‌ی ئه‌یسی میلانی ئیتاڵی نزیكده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان ده‌یه‌وێت ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی چێڵسی بكاته جێگره‌وه‌ی گاتوزۆی ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌كه‌ی.
ڕۆژنامه‌كان هۆكاری ئه‌وه‌ی یانه‌ی میلان بیری له‌كۆنتی كردوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه، كه ناوبراو له‌ئێستادا ڕاهێنه‌رێكی ئازاده‌و په‌یوه‌ندی به‌هیچ یانه‌یه‌كه‌وه نه‌ماوه، گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵیدا ئاسانتره.
به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی چێڵسی له‌وه‌رزی ڕابردوودا، ئیداره‌ی یانه‌كه ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی له‌شوێنی كۆنتی كرده ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌كه‌ی.
ڕ . ج