شارپرێس:
یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی نرخێكی خه‌یاڵی پێشكه‌ش به‌یانه‌ی ڕۆمای ئیتاڵیی كردووه، له‌پێناو كڕینی ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی ئه‌و یانه‌یه.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یل-ی به‌ریتانی، یانه‌ی چێڵسی بری 70 ملیۆن پاوه‌ندی ئاماده‌كردوه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌لیسۆن به‌یكه‌ری گۆڵپارێزی ڕۆمای ئیتاڵی پێبكڕێت.
یانه‌ی چێڵسی ده‌یه‌وێت پێش یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بكه‌وێت‌و به‌یكه‌ر بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، كه ئێستا لیڤه‌رپوڵیش بۆ كڕینی هه‌مان یاریزان له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕۆما له‌سه‌ر خه‌ته.
كڕینی ئه‌و گۆڵپارێزه‌ی ڕۆما له‌چوارچێوه‌ی پلانی ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسیدایه، بۆ كێبڕكێكردن له‌سه‌ر پاڵه‌وانێتییه‌كانی وه‌رزی داهاتوو.
ڕ . ج