شارپرێس:
هاوكێشه‌ی كه‌ریم بنزیمه‌ی یاریزانی ڕیاڵ مه‌درید له‌ئێستادا گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، چونكه یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی ده‌یه‌وێت بیگوازێته‌وه بۆ یانه‌كه‌ی، به‌ڵام ڕیاڵ مه‌درید نایه‌وێت ده‌ستبه‌رداری بێت.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ-ی به‌ریتانی، یانه‌ی ناپۆلی ده‌یه‌وێت كه‌ریم بنزیمه له‌هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌یی ده‌بڕیوه بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ بداته ڕیاڵ مه‌درید.
ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ كه‌ریم بنزیمه بوه‌ته كێشه پێداگریی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده بۆ مانه‌وه ناوبراو، له‌كاتێكدا پێشتر ئه‌و یانه‌یه ده‌یویست ده‌ستبه‌رداری بنزیمه ببێت.
هۆكاری ئه‌وه‌ی كه ڕیاڵ مه‌درید نایه‌وێت بنزیمه بفرۆشێت ئه‌وه‌یه، كه پاش ڕۆیشتنی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بۆ یانه‌ی یۆڤانتۆس، یانه مه‌دریدییه‌كه نایه‌وێت هێڵی به‌رگری خۆی به‌ته‌واویی كێشه‌ی تێبكه‌وێت.
ڕ . ج