شارپرێس:
كۆمپانیاكانی سێ وڵات داوایان له‌ئه‌مریكا كردووه، سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئێران ئه‌وان نه‌گرێته‌وه‌و ببه‌خشرێن، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌مریكا ئه‌و داواكارییه‌ی ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
كۆمپانیاكانی به‌ریتانیا، فه‌ره‌نسا‌و ئه‌ڵمانیا كه له‌ئێران كارده‌كه‌ن پاش سه‌پاندنی سزاكانی واشنتۆن به‌سه‌ر تاران‌دا كه‌وتوونه‌ته به‌رده‌م دووڕیانێك، یان ده‌بێت ده‌ست له‌كاره‌كانیان له‌ئێران هه‌ڵبگرن، یاخود ئه‌وه قبوڵ بكه‌ن كه سزاكانی سه‌ر ئێران ئه‌وانیش بگرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایانه داوایان له‌ئه‌مریكا كردووه، كه ئه‌و وڵاته له‌سزاكانی ئێران‌دا ئه‌وان ببه‌خشێت.
له‌به‌رامبه‌ردا وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ داواكاریی كۆمپانیاكانی ئه‌و سێ وڵاته ئه‌رێنی نه‌بووه، سوربوونی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای له‌سه‌ر سزادانی هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوپاتكردوه‌ته‌وه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فه‌ره‌نسا، هه‌ریه‌كه له ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، به‌شێوه‌یه‌كی ئیجابی وه‌ڵامی ئه‌و داوایه‌یان نه‌داوه‌ته‌وه.
ڕ . ج