شارپرێس:
ئارسین ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ ڕایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی ئه‌وه بووه كه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌یانه‌ی ئارسیناڵ ماوه‌ته‌وه.
له‌میانی لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ئارسین ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی چی بووه ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌بوو كه ماوه‌ی 22 ساڵ له‌هه‌مان پۆستمدا له‌ئارسیناڵ به‌رده‌وام بووم".
له‌ماوه‌ی ڕابردودا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانی ئارسیناڵه‌وه، ڤینگه‌ر ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌ی بوو كه ماوه‌ی زیاتر له 20 ساڵ وه‌ك ڕاهێنه‌ری ئارسیناڵ به‌رده‌وام بوو.
هانده‌رانی ئارسناڵ هه‌ڵمه‌تێكیان به‌ناوی "ڤینگه‌ر بۆ ده‌ره‌وه" ڕاگه‌یاند، كه مه‌به‌ستیان بوو ئه‌و ڕاهێنه‌ره ده‌ست له‌پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه.
به‌وته‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌ره، حه‌زی تایبه‌تی ئه‌و بریتییه له‌وه‌ی ته‌حه‌دیاتی گه‌وره له‌كاره‌كه‌یدا ئه‌نجامبدات.
ڕ . ج