"پشكی یه‌كێتی بوو".. كورد پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوكی له‌ده‌ستدا

عیراق

18/07/2018‌ 910 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق به‌نوسراوێك كه‌سێكی توركمانی له‌شوێنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ كورده‌كه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركوك دانا.

به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه‌ واژۆی  عه‌دیله‌ حه‌موود وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقی له‌سه‌ره‌، بڕیاردرا به‌ دانانی د. كه‌ریم وه‌لی له‌ نه‌ته‌وه‌ی توركمان وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌كوك له‌شوێنی د. سه‌باح زه‌نگه‌نه‌ كه‌ له‌پشكی یه‌كێتی له‌و پۆسته‌دا بوو.

له‌نوسراوه‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقدا ئه‌وه‌ هاتووه‌، فه‌رمانه‌كه‌ پاش ڕه‌زامه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌رچووه‌.



ڕ . ج