شارپرێس:
ئه‌مڕۆ هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) دادگایی ده‌كرێت، پێش پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌ش داواكراوه ناوبراو 142 ساڵ زیندانیبكرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په له‌لایه‌ن دادگای سزا قوسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌وه له‌سینجان دادگایده‌كرێت.
پێش پڕۆسه‌ی دادگایگردنه‌كه‌ی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، داواكراوه ناوبراو به 142 ساڵ زیندانیكردن سزا بدرێت، ئه‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی "ئه‌ندامبوون‌و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوێكی تیرۆرستی".
له‌دانیشتنه‌كانی پێشووی دادگای توركیا، ده‌میرتاش به‌ڕاسته‌وخۆ ڕایگه‌یاند، ئه‌و هه‌رگیز له‌نێو ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) ئه‌ندام نه‌بووه، هیچ كاتێكیش فه‌رمانی له‌وانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه.
ڕ . ج