گەریلاکانی هەپەگە ڕاگەیاندراوێکیان لەبارەی چالاکییەکانیانەوە بڵاوکردەوە

کوردستان

18/07/2018‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
گەریلاکانی هەپەگە لە مێردین، ئامەد و بەدلیس لەدژی هێزەکانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا و گورزی توندیان لە سوپای تورک وەشاند.


ئەمڕۆ، چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چالاکیی گەریلاکان لە ناوچە جیاوازەکانی باکوری کوردستان بڵاوکردەوە.


ناوەندەکەی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئاماژەی بەوەداوە "گەریلاکانمان لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهیدانی بەستا-دا، ١٥ی تەموز کاتژمێر ١٢:٥٠ خولەکی نیوەڕۆ لەسەر ڕێگای نێوان میدیاتی سەر بە مێردین و هەزەخی سەر بە شرناخ چالاکییەکیان لەدژی ئۆتۆمبێلێکی بەکرێگیراوەکان ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکیەی نەزانرا".


ناوەندەکەی ڕاگەیاندنی هەپەگە ئەوەشی وتوە "کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی شەوی ١٢ی تەموز لەدژی سەرباز و بەکرێگیراوەکانی سوپای تورک لە فارقینی ئامەد چالاکییەک  ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا دوو بەکرێگیراو کوژران".


لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە باس لەوەکراوە " ١٦ی تەموز کاتژمێر ٠٥:٤٠ خولەکی سەرلەبەیانی لەسەر رێگای نێوان تەتوان و خیزانی سەر بە بەدلیس لەدژی خاڵێکی سەربازەکانی سوپای تورک چالاکی ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا گورزی توند لە دوژمن درا".
هـ ـ ر