قوبرس.. بەهۆی نوقمبونی کەشتیەکەوە ١٦ کەس خنکان

جیهان

18/07/2018‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆی نقومبوونی کەشتییەکەوە، لە کەناراوەکانی قوبرس ١٦ کەس گیانیان لەدەستدا،  کە سەرجەم سەرنشینەکانی کۆچبەربوون.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی ڕایگەیاندوە "ئەمڕۆ چوارشەممە كەشتییەك لە نزیك كەنارائاوەكانی قوبرسی باكور نقومبوو، كە نزیكەی 150 پەنابەری هەڵگرتبوو".

ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشكردووە "16 كەس بەهۆی رووداوەكەوە گیانیان لەدەستداوەو 30 كەسیش بێسەروشوێنن و زیاتر لە 100 كەسیش رزگراكراون".

هەرەها ئەوەشی وتوە "هەندێک لە رزگارکراون باری تەندروستیان باش نییە و بە کۆپتەر گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی شاری مێرسین لە تورکیا".
هـ ـ ر