مەلا بەختیار: مادەی 140 گرنگترین مادەكانی دەستوری عێراقە

عیراق

18/07/2018‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت مادەی 140 لەگرنگترین مادەكانی دەستوری عێراقە بەلای گەلی كوردەوە‌و ناتوانرێت هەموار بكرێتەوە.

مەلا بەختیار بە ئاژانسیSNG ی عێراقی راگەیاندوە "حكومەتێكی عێراقییان دەبێت هەمو مادە دەستورییەكان جێبەجێ بكات نەك ئەوەی خۆی بەدڵیەتی".
 مەلا بەختیار ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "مادەی 140 لەگرنگترین مادەكانی دەستوری عێراقە بەلای گەلی كوردەوە‌و ناتوانرێت هەموار بكرێتەوە، حكومه‌تێكمان ناوێ‌ هه‌ندێك ماده‌ی ده‌ستور جێبه‌جێ بكات‌و هه‌ندێك بخاته‌لاوه‌ به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌ستور جێبه‌جێ بكات".

بەرپرسەکەی دەستەی كارگێری مەكتەبی سیاسی یەكێتی وتوشیەتی "هاوبەشیكردنی راستەقینە لەدروستكردنی حكومەتی عێراق خاڵی سەرەكی دانوساندنەكانیان دەبێت لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان".
هـ ـ ر