درێسەکانی ڕۆناڵدۆ ڕیکۆردی "زۆرترین فرۆش" دەشکێنت

وەرزش

18/07/2018‌ 257 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەگەڵ چوونی رۆناڵدۆ بۆ یۆڤی فەرمی بۆ یانەکە، درێسی یاریزانە پۆرتوگالییە زیاتر لە 500 هەزار دانەی لێ فرۆشرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی، لە یەک رۆژدا 520 هەزار دانەی لێ فرۆشراوەو هەوادارانی ئەو یانەیە بەپەرۆشەوە پێشوازییان لە هاتنی رۆناڵدۆ کردووە.

هەمان سەرچاوە باس لەوە دەکات کە لە ساڵی 2016داو بەدرێژایی ئەو ساڵە یانەی یۆڤانتۆس تەنها 850 هەزار درێسی فرۆشتووە.

ئەمە جگەلەوەی رێژەی سەردانکەرانی ماڵپەری فەرمی یۆڤانتۆس زیادیکردووە و رێژەی فۆلەوەرز لایکەکانی ئەو یانەیە لە ئینستاگرام و فەیسبووک و تویتەر زیاتر لە ملیۆنێکی زیاتری هاتووەتە سەر.
هـ ـ ر