وێنە.. یانەی بەرشەلۆنە دەستی کردەوە بە مەشق و ڕاهێنانەکانی

وەرزش

18/07/2018‌ 407 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەشق و راهێنانەکانی بەرشەلۆنە بۆ وەرزی نوێ لەژێر دەستی ڤالڤیردی راهێنەردا دەستی پێکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە مەشقەکانی یانە کەتەلۆنییەکە دەستی پێکردەوە بۆ وەرزی نوێ، لە مەشقەکاندا هەریەک لە یاریزانان ماتی ومیراندا و ریکی بۆیگ و مۆنتچۆ و جۆرجی کوینکا بەشداریان کرد.

هاوکات بریارە یانەى بەرشەلۆنە گەشتێک بکات بۆ وڵاتی ئەمەریکا و گەشتەکەش لە 27ی مانگی تەموز دەستپێدەکات و یەکەم یاریشی بەرامبەر یانەى تۆتنهامی ئینگلیزی دەبێت
هـ ـ ر