نوسینگەی سەرۆکی ئێران: تڕەمپ ٨ جار داوایکردووە ڕۆحانی ببینێت

جیهان

18/07/2018‌ 747 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
کاربەدەستێکی ئێران ڕایدەگەێنێت "ساڵی ڕابردوو دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا 8 جار داوایکردبوو لەگەڵ حەسەن ڕوحانی سەرۆکی ئێران کۆببێتەوە".

محەمەد واعزی بەرپـرسی ئۆفیسی سەرۆکایەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندوە "ئەم داوایەی سەرۆکی ئەمەریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە لە نیویۆرک کە لە پایزی ساڵی ڕابردوو بەڕێوەچوو".

محەمەد واعزی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە "لایەنی ئێرانی داواکەی پەسەند نەکردووە بەهۆی ڕاگەیاندنەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی ڕێکەوتننامە ناوکیـیەکەی لە ساڵی 2015 مۆرکرا".
واعزی جەختی لەوەش کرد وڵاتەکەی ئامادە نیـیە هیچ دانوستاندنێک لە بارەی ڕێکەوتننامەکە بکات.
هـ ـ ر