شارپرێس:
دادگای تاوانە قورسەكانی ئەنقەرە بڕیاری
ئەوەیدا، كە دەمیرتاش لە زیندان بمێنێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە ١٩ هەمین دادگای سزا
قورسەكانی ئەنقەرە دادگاییكردنی دەمیرتاش بەڕێوەچوو، بەڵام بڕیاری بەردەوامی زیندانیكردنی
دەمیرتاش درایەوە.
دادگاییكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش لە
دادگاییەكەی ئەمڕۆدا دواخرا بۆ ڕۆژانی ٢٨ و ٢٩ی ئاب.
دەمیرتاش تا ئێستا ٣٣ سكاڵای لە دژ
تۆماركراوە و تۆمەتەكانی "دروستكردن و بەڕێوەبردنی ڕێكخستن، پڕوپاگەندەكردن
بۆ ڕێكخستن"ی دراوەتە پاڵ و لە هەر ٣٣ سكاڵاكەدا داوادەكرێت ١٤٢ ساڵ دەمیرتاش
زیندانیی بكرێت.
له‌دانیشتنه‌كانی پێشووی دادگای توركیا، ده‌میرتاش به‌ڕاسته‌وخۆ
ڕایگه‌یاند "ئه‌و هه‌رگیز له‌نێو ڕیزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)
ئه‌ندام نه‌بووه، هیچ كاتێكیش فه‌رمانی له‌وانه‌وه وه‌رنه‌گرتووه".
هـ ـ ر