یەكێتیی ئەوروپا بڕی 4.3 ملیار یۆرۆ سزای بەسەر گوگڵ-دا سەپاند

جیهان

18/07/2018‌ 728 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا، بە هۆی خراپ بەكارهێنانی دەسەڵاتی بازاڕ لە سیستمی كارپێكردنی ئەندرۆید كە لە ئامێرەكانی مۆبایلی وەك تەلەفۆن و تابلێتی ژیردا بەكاردێت، بەڕێژەیەكی پێوانەیی كە بڕی 4.3 ملیار یۆرۆیە سزای گوگڵی دا.

لەو بارەیەوە كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەورووپا لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاند كە پێویستە گوگڵ لە ماوەی 90 رۆژدا شێوازی كاری بگۆڕێت.

یەكێتیی ئەورووپا لە ساڵی 2016دا، گوگڵی تۆمەتبار كردبوو بەوەی بە سیستمی كارپێكردنی ئەندرۆید بازاڕ قۆرخ دەكات و یاساكانی ركابەرێتیی پێشێل دەكات.
ه.م