ئێران تۆمەتبار دەكرێت بە تیرۆركردنی ئیقبال مورادی

کوردستان

18/07/2018‌ 709 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كەسێكی نزیكی ئیقبال مورادی، كۆماری ئیسلامی ئێران تۆمەتبار دەكات بە تیرۆركردنی مورادی و دەڵێت، گومانی لەسەدا 100یان هەیە كە ئەو كارە "كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دابێت".

شەوی رابردوو تەرمی ئیقبال مورادی، چالاكوانی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان لە چەمی پێنجوێن دۆزرایەوە، بەڵام كەسە نزیكەكانی مورادی پەنجەی تۆمەت بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ دەكەن و بە تیرۆركردنێكی سیاسی دەیدەنە قەڵەم.

خونچە غەفوور، چالاكوانی بواری ژنان و كەسی نزیكی بنەماڵەی مورادی لە لێدوانێكیدا بۆ دەنگی ئەمەریكا رایگەیاند، "ئەوە پەیامێكی كۆماری ئیسلامی ئێرانە بۆ ئازادیخوازانی باشووری كوردستان تاكو بێدەنگ ببن".

ئاماژەی بەوەشكرد، مورادی هیچ كێشەیەكی كۆمەڵایەتی نەبووە و ئەوان گومانی لەسەدا 100یان هەیە كە ئەو كارە "كۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دابێت".
ه.م

بەپەلە