حەوت تەقینەوە 13 برینداری لێكەوتەوە
وردەكاری تەقینەوەكانی ئەمشەوی شاری كەركوك

کوردستان

18/07/2018‌ 1911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمشەو حەوت تەقینەوە لە چەند ناوچەیەكی شاری كەركوكیان هەژاندو بەهۆیەوە 13 برینداری لێكەوتەوە.

تەقینەوەی یەكەم لەبەردەم خواردەمەنییەكدا روویداو بەهۆیەوە شەش كەس برینداربوون، تەقینەوەی دووەمیش لە نزیك ساردەمەنییەك روویداو تەقیینەوەی سێیەمیش لە نزیك بازاڕی عەندورە روویداوە، كە لایەن ئۆتۆمبێلێك لە جۆری چارجەر ئەنجامدراوەو دواتر بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵهاتووە.

سەرجەم ئەو تەقینەوانەش لەسەر رێگای بەغدا روویانداوە.

هاوكات تەقینەوەی چوارەم لەبەردەم بازاڕە خێزانییەكان لەسەر رێگای بەغدا روویداو كە لەلایەن ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا لاندكرۆزی رەنگ سپی ئەنجامدراوە، كە عەلاگەیەكی رەشی فڕێداوە بەڵام هیچ زیانێكی نەبووە.

تەقینەوەی پێنجەمیش لە رێگەی گولە هاوەنێكەوە بووە كە فڕێدراوەتە ناو باخچەی نەخۆشخانەی منداڵان و بەهۆیەوە 7 برینداری لێكەوتووەتەوە.

تەقینەوەی شەشەمیش تەقینەوەی چەند رومانەیەكی دەنگی بووە لە ناوچەی شۆڕیجە، بەڵام هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوەو تەقینەوەی حەوتەمیش تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بووە لە نزیك محاویلەیەكی كارەبا كە تەنها زیانی بە هێڵەكانی كارەبا گەیاندووە.

سەرجەم تەقینەوەكانی شاری كەركوك 13ی برینداری لێكەوتووەتەوە، تا ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارێتی تەقینەوەكانی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ه.م

بەپەلە