ئەگەر بیرت لەوە كردووەتەوە ببیتە خاوەن كار دەبێت ئاگاداری چەند خاڵێك بیت

جیهان

19/07/2018‌ 3027 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێڕان‌و ئامادەكردنی: دییە فەرەیدوون
زۆربەی خەڵك بڕوای بەجێهێشتنی جیهانی هەژاری‌و بوون بەخاوەن ئیشی خۆی هەیە، كە زۆركەس رۆژانە ئەو خەونە دەبینێت.

بوون بەخاوەن كار، پرۆسەیەكی زۆر خۆشە بۆ ئەو كەسانەی ئارەزوو دەكەن‌و رێگا ترسناكەكان بگرنەبەر، بۆ ئەوانەشی، كە ئارەزووی ناكەن، كە مێك  دەبێتە چالینج.

ئەگەر بیر لەوە كردۆتەوە ببیتە خاوەن كاری خۆت ئەوا دەبێت وریای ئەم ١٢ خاڵە بیت.

چیتر ئەو ئازادییەی جارانت نابێت
لەوانەیە تۆ وا بیربكەیتەوە، كە بوون بە خاوەن كاری خۆت واتە ئازادبوون، بەڵام لە سەرەتاوە ، لەوانەیە زۆر كێشە نەبێت، بەڵێ لەوانە زیاتر ئازاد بیت لە لایەنی بڕیاردانەوە، بەس نەك لەرووی كاتەوە وانییە. 

ساڵی یەكەم بۆ بەردەوام بوونە لە ژیان، مەگەر پشتگیرییەكی گرنگی ئابووریت هەبێت، یا هەر دەستكەوتێكی تر، كە شانسی ئەوەت دەداتێ سەعاتی زیاتر ئیش بكەیت نەك كەمتر.

ئامۆژگاری: ئەگەر هاتوو تۆ ئیشەكەت خۆشویست و حەزت لێی بوو ئەوا هەست بە اندووبوون ناكەیت‌و رونكردنەوە وەرگرە لەو شتانەی، كە هەتە، ئەستەم نییە فێری كارامەیی ئیشكردن ببە، ئەگەر پێویستت بە یارمەتی بوو پرسیار بكە.

ترسی زۆر
 ترس لەپەیدانەكردنی پارە، ترس لەدۆران، ئەگەر وابیركردووەتەوە بوون بە خاوەن ئیشی خۆت قەلەقی كەمترە لەوەی، كە ئیش بۆ كەسێك بكەیت ئەوا جارێكی تر بیر بكەرەوە.

ئامۆژگاری: بۆ سەركەوتن بەسەر ترسەكانتدا پێویستە تەركیز بخەیتە سەرخۆت، كە بۆ ئەترسیت؟ مەبەستی بازرگانی، ئەو خەڵكانەی دەتەوێت یارمەتیان بەیت، ئەو جیاوازییەی دەتەوێت دروستی بكەیت، دڵنیابە لەوتنی 'بۆ'؟، كە زۆر واتا دارە بۆ ناوەستانت لەو شتانەی دەتەوێت بە دەستی بهێنیت.

خستنەئەستۆ
باش ئیشكردن بە تەنیا بەس نییە بۆ كاری بازرگانی، ئەگەر دەتەوێت كارەكەت سەركەوتوو بێت، ئەوا دەبێت كارەكەت بخەیتە ئەستۆی خۆت‌و خۆت بەرەوپێشی بەریت.

ئامۆژگاری: دیاریكردنی ئەو كارامەییانەی، كە پێوستە بۆ بەدەستخستنی ئیشی داهاتوو، بۆ نموونە: دیجیتال ماركیتینگ، توانستی رابەرایەتی كردن، هەبوونی پەیوەندی، سەركەوتووی لایەنی دەرونی، رێكخستنی كات، نێتۆركینگ، گەشەسەندنی ئیش، دواتر دۆزینەوەی راهێنەر، بەشداریكردن لە ۆركشۆپ و خولی ئۆنلاین، خوێندنەوەی كتێب، یان داواكردنی یارمەتی لە هاورێ و خێزانەكەت بۆ ئەوەی فیرت بكەن، كە چۆن ئەم شتانە بكەیت، لێكۆلینەوەكان دەریانخستووە ئەگەر ئەم خاڵانە پەیرەوی بكەیت ئەوا دەبیتە خاوەن ئیشێكی سەركەوتووی تایبەت بەخۆت لە ماوەی ٢٤ مانگدا، بەڵام ئەگەر پەیرەوی نەكەیت ئەوا كاتیكی زۆرتری دەوێت.

ئیشكردن بە تەنیا
ئیشكردن بەتەنیا ، یان رابەرایەتی كردنی كۆمپانیا دەكرێت بە تەنیا بكرێت، چونكە لەوانەیە هاورێكانت تێنەگەن لەوەی، كە تۆ دەتەوێت چی بكەیت و بگەیت بە چی.

ئامۆژگاری: هاورێیەتی ئەو كەسانە بكەو لەو كەسانە نزیك بەرەوە، كە گونجاون بۆت، ئەو هەمان ئامانجیان هەیە رووبەرووی هەمان ئاستەنگ دەبنەوە، ئەو كەسانەی كە دەتوانن زیاتر كارامەت بكەن.

لەوانەیە پەیوەندییەكانت زیانیان پێبگات
كەمتردەتوانیت كات بەسەربەریت لەگەڵ ئەو كەسەی خۆشتدەوێت‌و دەیانبینییت هیچ شتیك نابێت لەگەڵیاندا باسیبكەیت جگە لەئیش.

ئامۆژگاری: ئەگەر بەراستی پەیوەندییەكانت مانابەخشن بۆت ئەوا ناتوانیت پشتگوێیان بخەیت، ئەوەش كەوتووەتەوە سەر خۆت، كە چۆن كاتەكانت دابەش دەكەیت بۆ بینینیان، تەنانەت پەیوەندیش باشترە لەهیچ.

ترس لەوەرگرتنی پشوو
وەرگرتنی پشوو واتە لەدەستدانی هەلی كار، یاخود لەدەستدانی دەسكەوت‌و داهات، هەروەها كۆكردنەوەی نرخی گەشتەكان، كە ئەوەش دوجار ئەبیتە هۆی كەمكردنەوەی هاوسەنگی كارتی بانكی.

ئامۆژگاری: گرنگ نییە چەنێك دەترسیت، وەرگرتنی پشوو سەرەتایەكە، تەنیا بۆ وزە پێدانەوە نییە، بەڵكو بۆ داهێنان و بۆ زیاتر وەرگرتنی زانیارییە.

رەنگە تەندروستیت زیانی پێبگات
ئیشكردن بۆ ماوەییەكی درێژ، بردنی خواردن لەگەڵ خۆت، كەم خەوی‌و وەرنەگرتنی پشوو لەكۆتایدا زیانت پیدەگەیەنێت، شتەخراپەكان زیان بەجەستەت دەگەیەنن پێش ئەوەی جەستەت لەناویان بەرێت.

ئامۆژگاری: ئیش گرنگە، بەڵام جەستەت لەپێشترە، پێویست دەكات راهێنانی گرنگ بۆ خۆت بكەیت، بە پێچەوانەوە ئیشەكەت و هەموو شتەكانی ژیانت زیانیان پێدەگات.

تێچوو
زۆرێك لەئیشەكان لە ٢ ساڵی یەكەمدا سەركەوتوو نابن  ئەویش بەهۆی ئەو تێچووە زۆرەوە، پارەكە بەدەست یەتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی خێرا ناتوانرێت پارسەنگی ئەو تێچووە زۆرە بكرێت لە سەرەتاوە.

ئارەزووی سەرنجراكێشانی خەڵك دەكەیت بۆ لای خۆت
بەهێواشی و وردە وردە موشتەرییەكان بڕوات پێدەكەن دەبن بەمئشتەری دایمیت، ئەگەر ئارەزووی سەرنجراكێشانی موشتەری نەكەیت بۆ لای خۆت ئەوا رووبەرووی ئاستەنگێكی گەورە دەبیت بۆ دەرخستنی ئیشەكە و بڵاوكردنەوەی.

دەبێت كەوتنت لا ئاسایی بێت
ڕووبەرووی كەوتن دەبیتەوە ئەوە بەشێكە لەیارییەكە، بەڵام كەوتن مانای كۆتایی نییە تەنیا گۆڕانی ئاراستە داواكراوەكەیە، لەبیرتبێت كە شتێك نییە بەناوی دۆران تەنیا هەڵسەنگاندنێكە.

ئامۆژگاری: ئەگەر ترس لەدۆران بەرەو دواوەت دەبات ئەوا لەگەڵ راهێنەرێكدا ئیش بكە.

پێویستە پشوو درێژ بییت
لێرەدا هەستێك هەیە، كە پێت دەڵیت 'هەر ئێستا دەتوانم هەموو شتێك بكەم!'، ئەمەش وات لێدەكات هانبدرێیت و قەلەق نەبیت .

ئامۆژگاری: لێرەدا كلیلەكە تەركیزە، بزانە چ شتێك زۆر بەسودە بۆ ئیشەكەت تەركیزی بكە سەر، تۆ دەتوانیت زۆر شت بكەیت، بەڵام بۆ ئێستا تەركیز بكە سەر یەك شت ‌و ببینە، كە كامیان بۆخۆیت رادەكێشێت.

پێویست دەكات، كە خۆت پشتگیری خۆت بكەیت
هیچ كەسێك نییە پێت بڵیت، كە  تۆ كارێكی باش دەكەیت، یاخود لەرۆژە سەختەكاندا هاندەرت بێت، چۆن بتوانی شتەكان چاكبكەیتەوەو رەنگە لەم قۆناغەدا خۆزگە بخوازی كە سەرۆكێك هەبێت!

ئامۆژگاری: لەگەڵ خۆتدا رێبكەوە چونكە خۆت باشترین هاورێی خۆتی!