ترسی هەیە راپەڕین دروست ببێت
حكومەتی عێراق دەیەوێت كۆتایی بەخۆپیشاندانەكان بەهێنێت

عیراق

19/07/2018‌ 1137 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولمەلیك حوسێنی، بەڕێوەبەری نووسینگەی سەلیم جبوری سەرۆكی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، حكومەتی وڵاتەكەی دەیەوێت كۆتایی بەخۆپیشاندانەكانی پارێزگاكانی باشوورو ناوەڕاست بهێنێت.

عەبدولمەلیك حوسێنی، راشیگەیاند، حكومەتی عێراق ترسی هەیە لەوەی خۆپیشاندانەكان سەربكێشێت بۆ راپەڕین، بۆیە دەیەوێت كۆتایی بەو زنجیرە خۆپیشاندانانە بهێنێت، كە چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە.

چەند رۆژێكە خۆپیشاندانی ناوچەكانی عێراق دەستیپێكردووەو هۆكاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانیش بۆ نەبوونی خزمەتگوزاری كارەباو ئاو دەگەڕێتەوە.

بەرێوەبەری نووسینگەكەی جبوری ئەوەشی راگەیاندووە، حكومەتی عێراق بڕیاری هەیە بۆ كۆتایی هێنان بەخۆپیشاندانەكان، هەر رێگەیەك پێویست بێت بیگرێتە بەر.

هـ ـ ح