نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم نزمبوونەوەیەكی تر تۆماردەكات

کوردستان

19/07/2018‌ 2258 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 250 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرەو ئەمڕۆش نرخەكەی بەشێوەیەكی بەرچاو نزمبووەتەوە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 158 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 16 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 27 هەزارو 500 دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح