دواین ئاماری قوربانییەكانی تەقینەوەكانی كەركوك

عیراق

19/07/2018‌ 473 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
شەوی رابردوو چەند تەقینەوەیەك لەشاری كەركوك روویداو سەرچاوەیەكیش دواین ئاماری تەقینەوەكانی ئاشكراكرد.

سەرچاوەكە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی لێدوانێك ئاشكرایكردووە، كە بەهۆی نۆ تەقینەوەكەی شەوی رابردوو شاری كەركوك 13 كەس برینداربوون.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، كە تەقینەوەكان لەرێگەی بۆمبی دەستی‌و چێنراو ئەنجامدراوەو دوای رووداوەكانیش هێزە ئەمنییەكان دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردووەو لێكۆڵینەوەش بەردەوامە.

تەقینەوەكان لەرێگەی كەسانی نەناسراو ئەنجامدراوەو تائێستا هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لەتەقینەوەكان رانەگەیاندووە.

هـ ـ ح